
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایدەگەیەنێت،”گەشتکردن بەئۆتۆمبیلی تایبەتیی بۆ وڵاتی ئێران ڕاگیراوە”.
بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،”ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەکەین کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ ووڵاتی ئێران، لەئێستادا و لەبەرواری 8-2-2024 گەشتکردن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە تا ڕۆژی دووشەممە 12-2-2024 ڕاگیراوە”.
ئاماژە بەوەشدراوە،”هۆكاری ڕاگرتنەكە بەبۆنەی یادی ڕۆژی (22)ـی بەهمەنەوەیە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی (4) ڕۆژ”.
ئەوەشخراوەتەڕوو،”گەشتکردن بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە و هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی ڕانەگیراوە و ئاسایی بەردەوام دەبێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە