جیهانهەواڵ

دوای ڕوخاندنی بەشار ئێران دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا بکات

دوای ڕوخاندنی بەشار ئێران دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا بک

ڕۆژنامەی ئەفکار: باسک نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت به پێشهاتەکانی سوریا رایگەیاند، دەبێت چارەنووس و ئایندەی ئەم وڵاته تەنها له لایەن گەلی سوریاوه بێت، بەبێ دەستێوەردانی هێزی دەرەکی.

ئێران جەختی له یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە و پشتیوانی لە کۆتایی هاتنی ململانێ سەربازییەکان لە زووترین کات و دەستپێکردنی وتوێژە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کرد.

ئێران بە پێویستی دەزانێت، ئاسایشی هاووڵاتیانی سوریا و پاراستنی شوێنە پیرۆز و دیپلۆماسییەکان مسۆگەر بکات و وتی، بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا و یارمەتی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەم وڵاتەدا دەدات.

بەرەبەیانیی دوێنی ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close