جیهانعێراقهەواڵ

حکوومەتی عێراق : رێگە بەهیچ کەسێکى نایاسایی نادەین لەسنورەکانەوە هاتووچۆبکەن بەتایبەتى ئەگەر چەکداربێت

حکوومەتی عێراق : رێگە بەهیچ کەسێکى نایاسایی نادەین لەسنورەکانەوە هاتووچۆبکەن بەتایبەتى ئەگەر چەکداربێت

ڕۆژنامەی عەرەب: باسک نێت

سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق سەردانى سنورەکانى نێوان عێراق و سوریاى کرد،لەگەڵ گەورە بەرپرسانى سنوورەکە کۆبووە و ئەوانیش دڵنیایان کردەوە کە رێگە بەهیچ کەسێکى نایاسایی نادەن لەوێوە هاتووچۆبکەن بەتایبەتى ئەگەر چەکداربێت،

حکومەتەکەى سودانى لەوە تێگەشتووە دۆخەکە لەوەدانەماوە خۆیان لەبەرپرسیارێتى ئەو سنوورە بدزنەوە بەتایبەتى لەدواى گۆڕانکارییەکانى حەلەب و لێدان لە هێز و لایەنگرە ئێرانییەکان.

ئەگەر ئیسرائیل لەوەڵامدانەوەى ئەو چەند موشەکەى هێزە عێراقییەکان دواکەوتبێت کە پێشتر کراوەتە سەر وڵاتەکەى، ئەوا لە ئەگەری بەردەوامی رۆشتنى هێزە چەکدار و میلشیا عێراقییەکان بۆ هاوکاریی ئەسەد و هاوپەیمانەکانى لەعێراقەوە، نەک هەر چاوپۆشی ناکات بەڵکو گورزی گەورەى ئاڕاستەدەکات.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close