باسک نێت
کۆمپانیای پیت ئۆیڵ کە کۆمپانیایەکی تورکییە و لە هەرێمی کوردستان کار لە دەرهێنانی نەوتی كێڵگەی چیاسورخی گەرمیان دەکەن، بەرهەمهێنانی نەوتیان. ڕاگرت.
سەردار محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو راگەیاندووە: کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکی ماوەیەکە بەهۆی بوونی غازی زۆر و تێکەڵبوونی زۆری ئاو بە نەوتەکەی لە کێڵگەکەدا تووشی کێشە بووە ئەمەش بووەتە هۆی راگرتنی دەرهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە، بەو هۆیەشەوە گرێبەستی کارمەندانی ڕاگرتووە.
لەم. كێڵگە نەوتیەدا کۆمپانیای پیت ئۆیڵ (60٪) و جێنهڵ ئینرجى (20٪) و حكومهتى ههرێمی کوردستان (20٪) پشکیان لە کێڵگەکەدا هەیە، بەرهەمی رۆژانەیان لە نێوان پێنج بۆ 11 هەزار بەرمیل بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە