تەندروستی
منداڵه‌كه‌م سێ مانگه هه‌ڵامه‌تی چاك نه‌بووه‌و لووتی دێته خواره‌وه!

باسک نێت – گۆشەی تەندروستی
خۆی هه‌ڵامه‌ت له دوای ئه‌وه‌ی هه‌وكردنێكی ڤایرۆسییه له وانه‌یه (4) ڕۆژ تا هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت و چاكببێته‌وه، ڤایرۆسێكه و ده‌وری خۆی ته‌واو ده‌كات و چاك ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه تۆزێك تای هه‌بێت و بێتاقه‌ت بێت و گیانی بێشێت، ژانه سه‌ری هه‌بێت و هه‌ندێك جار چاوی سور بێته‌وه… ئه‌مه هه‌ڵامه‌ته و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لووت گیران به‌رده‌وام بوو ئه‌و نیشانانه‌شی نه‌بوو، بریتییه له هه‌ستیاری لووت، یانی ناو لووتی منداڵه‌كه حه‌ساسیه‌تی هه‌یه
د. كاوێس عمر زه‌نگه‌نه
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە