
باسک نێت – سلێمانی
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سلێمانی رایگەیاند، ئەو سەردانە دەبێتە هۆی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سلێمانی لە زۆر رووەوە بەتایبەت پارێزگا هاوسنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پتەوترکردنی بازرگانیی نێوان هەردوولا، لە پلاندایە چەند دەروازەیەکی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ وڵاتی ئێران بکرێنەوە، ئەوەش بە رەزامەندیی ئێران و حکومەتی فیدراڵی دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە