جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئیسماعیل هەنیە چۆن شەهیدکرا

ئیسماعیل هەنیە چۆن شەهیدکرا؟

باسک نێت

میدیاكانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس لە سەرچاوە ئێرانییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە كە ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە ڕێگەی مووشەكێكەوە كە راستەوخۆ ئاراستەی جەستەی كراوە، تیرۆر كراوە.
هەر لەمبارەیەوە سوپای پاسداران لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئیسماعیل هەنیە لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانە كەسییەكانی كراونەتە ئامانج، لە كاتێكدا لە شوێنی مانەوەیان بوون لە تارانی پایتەختی ئێران.
لە لایەن خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەنیە لە لایەن ئیسرائیلەوە بە مووشەك كراوەتە ئامانج، پاش ئەوەی بەشداریی لە ئاهەنگی سوێندخواردنی مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی نوێی ئێران كردووە.
لە لایەكی دیكەوە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئاماژەی بەوە داوە كە لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دەستی پێكردوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەر شەوی رابردوو، ئیسرائیل هێرشێكی مووشەكی كردە سەر ناوچەیەكی باشووری لوبنان و دواتر رایگەیاند كە فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵای لوبنانیان كوشتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close