كوردستان

زانیاری نۆێ لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند” بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی هیچ گرفتێك نەماوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تارادەیەك چارەسەربووە.

وتیشی” ماوەی سێ مانگە هەرێمی كوردستان پابەندە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت حكومەتی هەرێم ئامادەیە.

لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی، “لیستی خانەنیشینان بە یاسا نوێیەكە ئامادەكراوە و دواتر حكومەتی عێراق بڕیاردەدات كە لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close