
باسک نێت
ئەمڕۆ شەممە، 29ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 27ی حوزەیرانی 2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو رەوانەی بەغدا کرا.
دەشڵێت، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە