جیهانهەواڵ

سعوودیە بەفەرمی ژمارەی حاجیانی مردووی بڵاو كردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرت لە سعوودیە، تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی بۆ پێشوازیی ئەو كەسانە راگەیاند بۆ ڕێوڕەسمی عومرە سەردانی شاری مەكە دەكەن، باس لەوەش دەكەن ئەمساڵ هەزار و 300 حاجی لە حەج مردوون.

باسک نێت

ئەمڕۆ شەموو 29ـی حوزەیران، ڕۆژنامەی مەدینە بڵاوی كردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرت ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ پێشوازیكردن لەو میوانانەی دێن بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عومرە.

باس لەوەش كراوە، ئەمساڵ یەك ملیۆن و 800 هەزار حاجیان ڕێوڕەسمی حەجیان ئەنجام داوە، كە ژمارەیەكی هاوشێوەی ئەو ژمارەیەی ساڵی ڕابردوو تۆمار كراوە، هەروەها یەك ملیۆن و 600 هەزار كەس لە دەرەوەی شانشینییەوە هاتوون بۆ ئەنجامدانی حەج.

فەهد جەلاجل وەزیری تەندروستی سعوودیە ڕای گەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە وەرزی حەجدا گیانیان لە دەست داوە، گەیشتووەتە هەزار و 301 كەس.

ئاژانسی هەواڵی سعوودی SPA لە زاری وەزیری تەندروستییەوە بڵاوی كردووەتەوە، 83%ـی ئەوانەی لە حەج گیانیان لە دەست داوە، ئەوانەن كە ڕێی حەجیان پێ نەدرابوو.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كەسانەی گیانیان لە دەست داوە، ژمارەیەك كەسی بەساڵاچوو و ئەوانەی بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە دەناڵێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close