
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، “مانگانە ئەو لیستی مووچەیەی كە بۆ دارایی فیدراڵ دەنێرێت و پێكهاتووە لە لیستی مووچە بە سی دی و كاغەز، ئێستا هەردوو لیستەكە خەریكە ئامادە دەبن و بە ئەگەرێكی زۆر سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەكە دەنێردرێن.
باسک نێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی سێی تەمووزی 2024 رایگەیاند، “پێویستە وەزارەتەكان لە 10 ڕۆژی یەكەمی هەموو مانگێك، ناردنی لیستی مووچە و پێداچوونەوەی مانگانە تەواو بكەن و بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، تا هیچ بیانوویەك نەمێنێت و چیتر مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دوا نەكەوێت.
پێشتریش وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی بۆ سەرجەم وەزارەتەكان كردووە و تیایدا داوایان لێ دەكات پێش 10 هەموو مانگێك، لیستی مووچەكانتان ئامادە بكەن تا لە 10ی هەموو مانگێكدا بینێرینە بەغدا، بەڵام مانگەكانی پێشوو ئەم مانگەش تا ئێستا وەزارەتەكان نەیانتوانیوە ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن.
سەرچاوەكەی دارایی لەبارەی درەنگ كەوتنی لیستی وەزارەتەكان بۆ وەزارەتی دارایی وتی، مانگانە لیستەكە دەستكاری دەكرێت و دیوانی چاودێری هەرێمی و بەغداش تێبینییان هەیە، بۆیە بەردەوام هەموو مانگێك ئەو لیستانە رێكدەخرێنەوە، ئەمەش كاری وردی پێویستە و كاتی زیاتر لەو وادەیە دەبات، بەڵام ئەمە بۆ مانگەكانی داهاتوو ئەو كێشانە كەمتر دەبنەوە، وەزارەتی داهاتوو دەتوانێت هەموو مانگێك لە ناوەڕاستی مانگەكەوە لیستی خۆی بۆ دارایی فیدراڵ بنێرێت.
د. محەمەد زراری بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، “مانگانە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هێزە تەناهییەكان، لای ئێمە وردبینی دەكرێت و پاشان بۆ بەغدا دەنێرێت.”