باسک نێت – سلێمانی
كرێكارێك لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەنزیک بینای پارێزگای سلێمانی كەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت كرێكارەكە تەمەنی 35 ساڵە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی كاركردنیدا لە یەكێك لە باڵەخانەكانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون كە دەكەوێتە نزیك دیوانی پارێزگای سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە