جیهانهەواڵ

وادەی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دیاری کرا

یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار دەچێتە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن کە رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە لەنێوان ئەو دوو کاندیدە دەبێت کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، واتە، ئەگەر ئەنجام بەم شێوەیەی ئێستا بێت، لەنێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی دەبێت.

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران، تاوەکو ئێستا دەنگی 47 هەزار و 604 سندووقی دەنگدان لە کۆی 58 هەزار و 640 سندووق جیاکراونەتەوە.

موحسین ئیسلامی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند

مەسعود پزیشکیان، کاندیدی ریفۆرمخوازەکان 8 ملیۆن و 302 هەزار و 577 دەنگی بەدەستهێناوە؛

سەعید جەلیلی، سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران 7 ملیۆن و 189 هەزار و 756 دەنگی بردووەتەوە

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران 2 ملیۆن و 676 هەزار و 512 دەنگی بەدەستهێناوە

مستەفا پوورمحەممەدی، وەزیری داد و ناوخۆی پێشتری ئێرانیش 158 هەزار و 314 دەنگی بەدەستهێناوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close