لە بەغدا هێرش بۆ سەر کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانییەکان دەستی پێکرد
باسک نێت
لە ناوچەی جادریەی بەغداد باڵەخانەى کۆمپانیای کاتەرپیلەرى ئەمریکی کرایە ئامانج و تەقێنرایەوە
هاوکات پەیمانگای کامبریجی بەریتانی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ناوچەی شەقامی فەلەستین لە بەغدا کرایە ئامانج و هێرشی کرایە سەر.
هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکان و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
ئەوە ڕووداوانەش دوای ئەوە دێن لە دوو رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر سەەۆکی رەوتی نیشتمانی شیعە داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا و داخستنی باڵیۆزخانەکەیانی کرد لە بەغدا
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە