باسک نێت
نەجات حسێن، سەرکردەی سیاسی تورکمان، باسلەوە دەکات کە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهاتەکانی کەرکوکی ئاگادار کردووەتەوە گەر ڕێکنەکەون لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە، خۆی دەستوەردان دەکات و کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار دەستنیشان دەکات.
نەجات حسێن، سەرکردەی سیاسی تورکمان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە ” لایەنەکانی کەرکوک پابەند نابن بە ئیستیحقاقی هەڵبژاردن و هیچ لایەنێک لە سەقفی داواکارییەکانی دانابەزێت، بۆیە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاگاداری کردووەنەتەوە خۆی دەستوەردان دەکات.”
ڕۆژی 29 ی پێنجی 2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی نزیککردنەوەی لایەنەکان لەیەکتری بۆ سێییەم جار لەگەڵ نوێنەری کوردو عەرەب و تورکمان کۆبوویەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.
نەجات حسێن، بەدەنگی ئەمەریکای وتووە:” ئەگەر سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی پارێزگارێکی کاتی بۆ کەرکوک دابنێت، تا ئەوکاتەی پێکهاتەکان لەسەر پۆستی پارێزگار ڕێکدەکەون چارەسەرێکی گونجاوەو ئەم ئەگەرەش دوور نییە”.