كوردستانهەواڵ

دوایین ئاماری زیانەکانی لافاوەکەی دهۆک

باسک نێت – دهۆک

ژوورى ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێم ڕایگەیاند، لە لافاوەکەی پارێزگای دهۆک، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسیش برینداربوون و 120 کەسیش ڕزگارکراون.
ژوورى ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لافاوەکەی 36 کاتژمێری ڕابردووی پارێزگای دهۆکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى ئامارەکە، بەهۆی لافاوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، 11 کەس بریندارن، 120 کەس ڕزگارکراون، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە.
بە گوێرەی ئامارەکانی ژوورى ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران، بەهۆی لافاوەکەوە 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووە.
لە ڕۆژی دووشەممە 18ی ئازاری 2024ـەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک کراوە بە پشووی فەرمی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close