باسک نێت
کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندیی و ڕاوێژکاری گەشەپێدانی ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر چەند تەوەرێک کرد.
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژە بە کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی دەکات لەگەڵ هەریەک لە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی و محەمەد نەجار ڕاوێژکاری گەشەپێدانی ئابووری، کە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئەمانە بوون:
1-وەزارەتی دارایی دەست دەکات بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانی حکومەت کە بانکی بازرگانی عێراق کردوویەتی.
- ئامادەکردنی پلانێک کە پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت سەبارەت بە دانەوەی ئەو قەرزە ناجێگیرانەی کە کەرتی تایبەت قەرزاری بانکە حکومییەکانە، بەتایبەت بانکی بازرگانی عێراق.
- ئەو هەژمارانەی کە بلۆککراون پارەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و عەلی عەلاق بۆ ئەم پرسە ڕاسپێردراوە کە هەموو هەژمارەکانی دەرەوەی وڵات کۆبکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە