عێراقكوردستانهەواڵ

لەکەرکووک بەهۆی خواردنی ئەندۆمی منداڵێک گیانی لەدەستدا

باسک نێت – کەرکوک

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە
منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی داقوق گیانیلەدەستدا.

روئا یوسف ئەلسومەیدەعی، ئەو كچە منداڵەیە كە بەوتەی باوكی بۆ (كەركوك ناو)، لە شەوی رابردووەوە باری تەندروستی تێكچووە، توشی سكچون و رشانەوە بووە، دوای ئەوەی “ئێوارەكەی لە ماڵەوە ئەندۆمی خوارد، ئیتر بە چەند كاتژمێرێك ئاوای لێهات”.

باوكی روئا دەڵێت ئەویش هاوشێوەی كچەكەی، “دوای خواردنی ئەندۆمی باری تەندروستیم تێكچوو”. خێزانەكەی روئا لە كۆمەڵگەی ئاشتی داقوق (باشوری كەركوك) نیشتەجێن.

سەرچاوەیەكی تەندروستی ڕایگەیاند “ئەو منداڵە كاتێك گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدابوو”، بێ ئەوەی هۆكاری مردنەكەی بخاتەڕوو، تەنیا وتی “رەنگە بەهۆی ئەندۆمییەكەوە ژەهراوی (تەسەموم) بوبن”.

تەرمی ئەو كچە منداڵە بۆ پشكنین رەوانەی پزیشكی دادوەری كەركوك كراوە، بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینەكەن بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری مردنەكەی.

ئەندۆمی ژەمێکی سوک و خێرایە، بەپێی زۆرینەی توێژینەوە پزیشكییەكان، خۆراكێكی “ناتەندروستە و زیانی هەیە” بەهۆی ئەو پێكهاتانەی لە دروستكردنیدا بەكاردێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close