كوردستانهەواڵ

بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە بەرگری شارستانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە، بۆیە پێویستە خۆیان بە دوربگرن لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر و ئاگاداری ئۆتۆمبیلەکانیان بن.

بەرگری شارستانی ڕایگەیاندوە پێویستە شۆفێران وهاوڵاتیان مادە گازییەکان و شوشەی بۆن و چەرخی ئاگرکردنەوە و پیل لەناو ئۆتۆمبیلەکانیان جێنەهێڵن،چونکە مەترسی گڕگرتنیان هەیە.

هەروەها داوایکردوە شۆفێران لەکاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکانیان جامەکانی بەتەواوی دانەخەن و تەنکی بەنزینیش پڕ نەکەن.

بەرگری شارستانی هۆشداریشی داوە باشترە لە شەواندا بەنزین بکەنە ئۆتۆمبیلەکانەوە و پێویستە تایەی ئۆتۆمبیلیش زیاد لە پێویست هەوای تێدا نەبێت بەتایبەت لەکاتی گەشتکردندا.

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانە لەکاتی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەی ئاگرکەوتنەوە و گڕگرتنی ئۆتۆمبیل زیاتر دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close