ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیجیهانعێراقكوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی: پشتیوانی هەموو هەوڵ و هەنگاوێک دەکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سەبارەت بە ووتارە مێژووییەکەی بەڕێز سەرۆک ئەردۆگان و چەکدانانی پەکەکە، مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە.
بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە سەرنجی ئەو دیمەنانەماندا کە تیایدا ەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەوپەڕی پڕانسیپی حیزبییەوە هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتیان بە کردار جێبەجێ کرد و چەکەکانیان بەبەرچاوی هەموو میدیا ناوخۆیی و جیهانیەکان سووتاند، ئەمەش ئاماژەیەکی گەورەیە بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا.
ئەمڕۆش جەنابی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتارێکی مێژوویی بێ وێنەدا هەموو ئەو ئاریشە و ئاستەنگانەی خستەڕوو کە لە ڕابردوودا بووبوونە گرفتی بەردەم برایەتی و بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلانی تورکیا، هەروەها هەنگاوە گەورەکان بۆ چاکسازی لە سیستەمی سیاسی تورکیا بە شێوازێک کە گونجاو بێت لەگەڵ ئاوات و ئامانج و ئارەزووەکانی خەڵکی کۆماری تورکیا
وە هەروەها ڕۆڵی بەڕێزان دەوڵەت باخچەلی و عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەرز دەنرخێنین .
ئێمە لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پشتیوانی ئەم هەوڵ و هەنگاوە گەورانە دەکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، پێشمان وایە بە ئامانج گەیشتنی پرۆسەکە دەبێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.
مەکتەبی سیاسی بزووەتنەوەی ئیسلامی
١٣/٧/٢٠٢٥




