بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
رانیە – مەراسیمی ساڵیادی هیجرەت و راگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د.عبداللە وەرتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و دکتۆر پشتیوان صابر مامۆستا نوزاد گرد عازەبانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کاک طارق هەمەوەندی ئیدارە و مەکتەبی رێکخستن بەشداریان کرد لە ڕێوڕەسمی 38 مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و ڕاپەڕینی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزور لە 5/13/سالی 1987 لە شاری ڕانیەی دەروازەی راپەرین کە تێیدا جەماوەریکی بەرفراوانی ناوچەکە و هێزو لایەنە سیاسییەکان بەشدار بون و بەرێز دکتۆر عبدالله وەرتی بە ناوی جەنابی ڕابەری گشتی و مەکتەبی سیاسی وتارێکی پێشکەش کرد و چەندین پەیڤ و شعر خۆیندرایەوە لە کۆتایی ئاهەنگەکەشدا فلیمی سینەمایی ڕاپەڕینی 13/5نمایش کرا سوپاس بۆ خوا ئەم ئاهەنگە بوە مایەی جۆش و خرۆش بۆ ئەندام و کادیران و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ناوچەکەدا.

