تەندروستی

ڤاکسینێکی نوێ ، بۆ نەخۆشی تووشبوان بە شێرپەنجە ڕاگەیاندرا

ڤاکسینێکی نوێ ، بۆ نەخۆشی تووشبوان بە شێرپەنجە ڕاگەیاندرا

باسک نێت

کۆمپانیاکانی ئێم ئێس دی و مۆدێرنا ئەنجامی تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەمی ڤاکسینێکی نوێیان بە ناوی “ئینتیسمێران” ڕاگەیاند، ڤاکسینەکە لەگەڵ دەرمانی بەرگریی “کێیترودا” دراوە بە زیاتر لە هەزار نەخۆشی تووشبوو بە شێرپەنجەی پێست لە جۆری مێلانۆما، ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ئەم پێکهاتەیە بەشێوەیەکی بەرچاو ماوەی چاکبوونەوەی نەخۆشەکان درێژتر دەکاتەوە و ڕێگری لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکە و بڵاوبوونەوەی بۆ بەشەکانی دیکەی لەش دەکات.

ئەم ڤاکسینە کە بە تەکنۆلۆژیای ”ئێم ئاڕ ئێن ئەی” دروستکراوە، بەپێی بۆماوەیی و گۆڕانکارییەکانی وەرەمی هەر نەخۆشێک بە جیاواز ئامادە دەکرێت تاوەکو سیستمی بەرگریی لەش بورووژێنێت بۆ هێرشکردنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان.

شارەزایانی بواری تەندروستی ئەم ئەنجامانەیان بە وەرچەرخانێکی گرنگ و ئومێدبەخش لە چارەسەری شێرپەنجەدا وەسف کردووە، بڕیاریشە وردەکاریی زیاتری ئەم توێژینەوەیە لە کۆنگرەیەکی پزیشکیدا لە مانگی 10ـی ئەمساڵ بخرێتەڕوو، هەروەها هەمان تەکنۆلۆژیا بۆ شێرپەنجەی سییەکان، میزڵەدان و گورچیلە لە تاقیکردنەوەدایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close