تەندروستیهەواڵ

چا فشاری‌ خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌

زانایان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ چای ڕه‌ش و سه‌وز ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی په‌ستانی خوێن، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.
ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی ئێكسپرێس” ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ دیاریكردنی كاریگه‌ری هه‌ردوو چای ڕه‌ش و سه‌وز له‌سه‌ر فشاری خوێن.

توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وان “بیریان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چای ڕه‌ش و سه‌وز، كه‌ دوای خواردنه‌وه‌ی چا، ئاستی به‌رزی فشاری خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه‌”. به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان چاوه‌ڕواننه‌كراو بوون، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و دوو جۆره‌ی‌ چا ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی ئاستی په‌ستانی خوێنی خوێنبه‌ره‌كان.
ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ردوو چای ڕه‌ش و سه‌وز ده‌بنه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، به‌ڵام به‌ خێرایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.
به‌گوێره‌ی توێژه‌ران، خواردنه‌وه‌ی چایه‌كه‌ دوای 30 خوله‌ك دوای خواردنه‌وه‌ی بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو ئاستی په‌ستانی خوێنی خوێنبه‌ره‌كان، به‌ڵام له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close