عێراقكوردستانهەواڵ

سودانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و دارایی هەرێم کۆبۆوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی ناوخۆ و دارایی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و یەکخستنەوەی خاڵەسنورییەکان لەگەڵ سیاسەتی گومرگی.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێک کراوە، لەوانە دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دۆسیەی ئەمنی، دارای و ئابوری، هاوکات گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان کراوە سەبارەت بە پرۆسەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتودا ئەنجام بدرێت.


لە کۆبونەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان بەغدا و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی کێشەی خاڵەسنورییەکان و یەکخستنەوەی سیاسەتی گومرگی و یاسای پاراستنی بەرهەم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close