تەندروستیكوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەستیلەکارکێشایەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، دوای پێنج ساڵ کارکردن دەستیلەکارکێشایەوە،رایگەیاندووە،” دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابین بکەم”.

د. دۆستی نەجات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە رایگەیاندووە، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ کارکردن لە نەخۆشخانەکە ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی هێنا و دەستیلەکارکێشایەوە، دەڵێت” هەلومەرجەکە چیتر لەبارنیە بۆ جێبەجێکردنی ئاوات و خولیای زیاتر بۆیە نامەوێت لەشوێنێکدا کاربکەم کە تەنها رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم، دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی کە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابین بکەم”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،””ئەگەر روبەروبونەوەی شێرپەنجە و خزمەتگوزاریەکانی چارەسەر لە وڵاتانی پێشکەوتوی دنیا یەکجار سەخت بێت ئەوا لە هەرێمی کوردستاندا سەدانجار سەختتربوە، بەربەستەکان بێشوماربون و لەژێر فشاری دەرونی هەزاران تراژیدیای ئینسانی و سنورداریی توانای خۆماڵی و ئاستەنگی جۆراوجۆردا شەو و رۆژ هەوڵماندەدا تاوەکو بەناوی (هیوا) بیرۆکەی نائومێدی لەم نیشتمانەماندا بسڕینەوە و دامەزراوەیەکی تەندروستی بین کە هیچی لەوڵاتانی پێشکەوتو کەمتر نەبێت، هەر لە سەرەتاوە پلانی کورت مەودا و پلانی دو ساڵە و پێنج ساڵەمان داڕشت و بەشی هەرەزۆری جێبەجێکرا، بەداخەوە کە هەلومەرجەکە چیتر لەزۆر ڕوەوە لەبارنیە بۆ جێبەجێکردنی ئاوات و خولیای زیاتر و بەو هۆیەوە نامەوێت لەشوێنێکدا کاربکەم کە تەنها رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم. دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی کە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابینبکەم”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close