به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو ریستۆرانتی گه‌شتیاری داده‌خات.
كودرۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كرنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه هه‌ردو ریستۆرانتی سه‌حاب و هه‌رمێ له‌شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو هه‌ردو ریستۆرانته‌كانی (سه‌حاب و هه‌رمێ) به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنیش چوار ریستۆرانتی دیکە بەهۆی سەرپێچی کردنی بڕیار و رێنماییەکانەوە داخران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە