وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم کوردستان، رەتی دەکاتەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی هەرێم هەبێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بڵاویکردەوە، هیچ ڤایرۆسێکی کۆرۆنا جیاواز نیە، چینی بێت یان ئەوروپی.
دەشڵێت، ڤایرۆسی COVID-19 هەمان ڤایرۆسی نەخۆشی کۆرۆنایە لە چین و ئەمەریکا و ئەوروپا و عێراق و کوردستان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە