کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە خوازیاران دەتوانن داواکاری بۆ بوون بە کارمەندنی کۆمسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بکەن و 16 رۆژ دەرفەت هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەموو کارمەندانی حکومەت جگە لە هێزە سەربازییەکان، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و فۆرم پڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری لە 4.4.2024 دەستپێدەکات تا 20.4.2024 و ماوەی 16 رۆژ بەردەوام دەبێت.
بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی 10.6.2024 وەک ڕۆژی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە