كۆشكی سپی:هێزەكانمان ئامادەیە بۆ بەرگریكردن لە ئیسرائیل ئەگەر ئێران هێرش بكات
باسک نێت
جۆن كێربی, وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی لە كۆشكی سپی رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكان پابەند دەبێت بە بەرگریكردن لە ئیسرائیل لە هەر هێرشێكی ئێران, ئومێدیش دەكەن بگەنە رێككەوتن لەبارەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە.
كێربی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (12)ی ئیسرائیل, ئاماژەی بەوەكردووە: قورسە پێشبینی بۆ ئەگەری رودانی هێرشەكە بكرێت, بەڵام كۆشكی لێدوانەكانی ئێران بە جدی وەردەگرێت.
وتیشی: پێمانوایە ئەوان هێشتا لە هەمان دۆخدان و ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هێرش ئەگەر بیانەوێت ئەنجامی بدەن, بەوهۆیەشەوە هێزەكانمان زیاتر كردووە لە ناوچەكە.
كێربی جەختیكرد, پەیاممان بۆ ئێران روونە, یەكەمیان ئەوەیە هێرش نەكات, هیچ هۆكارێك نیە بۆ هەڵكشانی دۆخەكە, هیچ هۆكارێك نیە بۆ ئەگەری دەستپێكردنی جۆرێك لە جەنگی هەرێمایەتی گشتگیر, دووەمیشیان, ئێمە ئامادەین بەرگری لە ئیسرائیل بكەین ئەگەر كار گەیشتە ئەوە.