ئابووری

مامەڵەکردن بە پارەی کاش لە بەڕێوەبەرایەتیەی گشتی ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە رۆژی 18ی شوباتەوە هەموو پارەدانێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی عێراق لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنییەوە دەبێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 15_ی شوبات_ی 2024 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە، مامەڵەی پارەی کاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق رادەگیرێت و دەبێت بە ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەش كردوە، هەنگاوەکە بەمەبەستی ئاسانکردنی کاروبارەکان و رێکارەکان بە پشتبەستن بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و پاڵپشتی کاری حکومەت و سیستەمی بانکیی عێراقە.

هەروەها داواش لە هاوڵاتییان دەکات، ماستەرکارد دەربکەن و پارەی تێدا دابنێن بۆ پێدانی رسوماتەکان لە جێگەی ئەوەی پارەی کاش لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتییەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close