
داهاتی نەوتی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی ٤١١ ملیۆن و ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە، نزیكەی ٤٠٥ ملیۆن و ٨١٠ هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی ٩٨.٦% بەرهەمی كێڵگەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٨ ترلیۆن و ٢٦ ملیار دینار بووە و (٨٩%) كۆی داهاتی وەزارەتەكەی پێكهێناوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە