
🔸نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی.
🔹هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
🔸هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 10 سەنت بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
🔹رۆژی سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە دووبارەبوونەوەی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان بە رێژەی 2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە