بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەولێر توانراوە بازرگانێک دەستگیربکرێت کە جگە لە بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەری هیرۆین، حەشیش، کریستاڵ و جامایکا، هاوکات بڕێک پارەی ساختەشی پێگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، بازرگانەکەی ماددە هۆشبەرەکان ناوی (ئـ. ع . م)ە و بە رەگەزنامە ئێرانییە.
دەشڵێت، جگە لە ماددەی هۆشبەری ترسناک، هاوکات ١٢ شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێکس و بڕی دوو ملیۆن و ٩٦٠ هەزار دیناری ساختەی عێراقی و ۱٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختە لەگەڵ بڕێکی تر لە پارەی چاپی کۆنی عێراقی پێگیراوە.
هەر بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەگەڵ ئەوانەشدا، کۆمپیوتەر و ئامێرێکی پرینتەر کە پارە ساختەکەی پێ چاپ دەکرد لەگەڵ ژمارەیەك چەقۆی گەورە و چەن پایپێك و هەندێك کەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریشی پێگیراوە.