دوای زیاتر لە چوار مانگ لە زیندانیکردنی لە زیندانی سیسیلیە لە ئیتاڵیا، ئەمڕۆ مامۆستا مەلا کرێکار پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامدا و باسی باردۆخی خۆی کرد.
خالید رەنجدەر برای مامۆستا مەلا کرێکار ڕایگەیاند، مەلا کرێکار وتویەتی تەندروستی باشە و خەو و خواردنی باشە و هیچ کێشەیەکی نیە.
وتیشی بڕیاردراوە هەفتانە جارێک لە رێگەی تەلەفونەوە رێگەی پێ دەدرێت لەگەڵ خێزانەی قسەبکات.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی 26 ی ئازارەوە بە فڕۆکەیەک لە نەرویجەوە بردرا بۆ ئیتاڵیا و لە رۆژی 15 ی تەموزیش دادگای بۆڵزانۆی ئیتاڵیا حکومی دوانزە ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە