كوردستانهەواڵ

ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوق و چوار منداڵ بێسەروشوێنن

ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ- تاکسی، بە شەش سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو پڕۆژەی ئاوی داقوق، ژن و پیاوێک بە برینداری رزگارکراون و چوار منداڵ لەناو ئاوەکە بێسەروشوێنن.

ئۆتۆمبێلەکە لە رێگای تیمەکانی بەرگری شارستانی دەرهێنراوە و بە گووتەی شایەتحاڵێک، ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە لەسەر پردەکە کەوتووەتەوە خوارەوە.

لە ئێستاشدا تیمەکان لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمی چوار منداڵەکەن کە سێ کوڕ و کچێکن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close