تەندروستی
سەندیکای پزیشکان: بەهیچ جۆرێک بەبێ داپۆشینی دەم و لووت نەچنە دەرەوە
سەندیکای پزیشکانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە گشت هاووڵاتیان دەکات، دەمامک بە بەردەوامی لە دەرەوەی ماڵەکانیان بپۆشن و هۆشدارییش دەدات لەوەی رەنگە ڤایرۆسەکە، هەشت کاتژمێر لە هەوادا بمێنێتەوە.
دەقی پەیامەکە:
هه‌مووان بپارێزه تا هه‌مووان بتپارێزن
داوا له گشت كوردستانیانی به‌رێز ده‌كه‌ین؛
له‌م ساته‌وه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی پۆشینی ده‌م و لووت بكه‌ن، بۆ ماوهی٤٠ رۆژ.
به‌ركه‌وتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، ده‌م و لووتتان به به‌رده‌وامیی داپۆشن، تاوه‌كوو هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ده‌ین بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس له هیچ كه‌سێكمان بۆ هیچ كهسێكیتر به هیچ جۆرێك.
به‌مجۆره، تۆ هه‌موو كه‌ست پاراست، هه‌موو كه‌سانی تریش تۆ ده‌پارێزن.
به‌مجۆره له ماوهی٣٥ڕۆژدا، هیچ كه‌سێكی تووشبوو، ڤایرۆسی تێدا نامێنێت، ئەگەر تووشبووش هەبێت، ڕێژەیان زۆر کەم دەبێت. له هه‌مان كاتدا، هیچ که‌سێكی تری نوێ وه‌ریناگرێت. له ئه‌نجام دا، كۆمه‌ڵگایه‌كی نزیک لە (Zero Virus) زیرۆڤایرۆس به‌ده‌ست ده‌هێنین.
به به‌رده‌وامی ده‌م و لووتتان داپۆشراو بێت، به تایبه‌تی گه‌ر یه‌كێكی ترت لێ نزیك بێت (٣مهتر كه‌متر) یان له باڵه‌خانه‌یه‌كی داخراو بیت به هێچ جۆرێك لاینه‌به‌یت.
ساده‌ترین جۆری رووپۆشیش بێت، نه‌ك ته‌نیا هه‌ر ماسكی N95 یان ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵكوو ڕووپۆشیی درووستكراوی ماڵ له قوماش، هه‌مان كار و ئه‌رك به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ده‌كات و پێویست ناكات پاره و كاتتان به كڕین و گه‌ڕان به‌دوای ماسكدا به‌هه‌ده‌ر بده‌ن.گرنگ ئه‌وه‌یه، له‌كاتی پژمین،كۆكین و ته‌نانه‌ت له‌كاتی قسه‌كردنیش، دڵۆپی ناو دەمتان ده‌رنه‌چێت.
به‌هیچ جۆرێك مه‌هێڵن كه‌س بێ ده‌م و لووت پۆشراوی لێتان نزیك بێت (٣مهتر كه‌متر) گه‌ر له ده‌ره‌وه بوویت.
به‌هێچ جۆرێك مه‌هێڵن كه‌س بێ ده‌م و لووت پۆشراوی، له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی داخراودا له‌گه‌ڵتان بێت.
قه‌بووڵ مه‌كه‌ن كه‌س له‌هێچ شوێنێك و هیچ كاتێك، بێ ده‌م و لووت پۆشراوی له خۆت و منداڵه‌كانت و ئه‌ندامانی خێزانت نزێك بکەوێتەوە.
تهنیا٤٠ رۆژ بیكه‌ن به ئه‌رك، بیكه‌ن به یاسا، تا له‌و مەینەتییە ده‌ربازمان دەبێت و ده‌بین به نموونه بۆ هه‌موو وڵات و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان.
هه‌مووان بپارێزه تا هه‌مووان بتپارێزن.
بۆ پزیشكان و كه‌سایه‌تییە زانستییەکان:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕێكارانه‌ی وڵاتانی جیهان گرتووتیانه تەبهر بۆ وه‌ستاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا کۆڤید -١٩، به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسەکە زیاتر ده‌بێت. زانایان و لێكۆڵه‌وه‌ران، زانیان كه له زانیاریه‌كانی کە بڵاو ده‌كرێنەوە (Missed Peice ) هه‌یه، له‌گه‌ڵ گایدلاینهكان. به تایبه‌تی له‌و زانیاریانەی كه باسی لێوه ده‌كرا كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێگه‌ی كۆكین و پژمینەوە ڕاسته‌وخۆ به‌ڕووی مرۆڤێكی تر ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی ئه‌و پڕوشكانهی (Virus loaded droplets) یان له ڕێگه‌ی ده‌ستلێدان له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌و پرۆشكانه له‌سه‌ری ده‌نیشن و پاشان ده‌ستبردن بۆ ده‌م و لووت و چاو.
به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌ڵ زیادبوونی لێكوڵینه‌وه‌كان و لێكدانەوەكان، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنەوەی ئه‌و لێكۆلینه‌وه سه‌لماندی كه ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێت له هه‌وادا له ٣ بۆ ٨ كاتژمێر بمێنته‌وه (١).
دوای ئه‌وه‌ی زانایانی یابانی به سه‌رپه‌رشتیی پرۆفیسۆر تاتیدا كازاهیرۆ (سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشه گوازراوه‌كانی یابانی) به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ زانكۆی سۆهۆی یابان و رێكخراوی NHK، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ(٢) سه‌لماندیان پڕوشك له ڕێگه‌ی قسه‌كردن و هه‌ناسه‌دانی تووندهوهش ده‌رده‌چێ كه ئه‌گه‌رێكی زۆری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن بۆ كه‌سانی نزیك و هه‌روه‌ها پڕوشكی كۆكه و پژمینیش ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له هه‌وادا بمێنێتەوە، به‌تایبه‌تی له شوێنن و باڵه‌خانه‌ی داخراودا.
ئه‌مانە و چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌ی دی كه باس له قه‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكه‌ن(٣)، له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی پڕوشكه‌كانی پژمین و كۆكین و قسه‌كردن(٤)، كاتێک به‌راوردیان بكرێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی گه‌ردیله‌كانی هه‌وا(٥) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، زۆر گه‌وره‌ترن له‌و گه‌ردیلانه، به‌مه‌یش ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی هه‌ر ده‌م و لووت پۆشێنی ده‌سكردی ماڵ (Homemade mouth & Nose Cover) ئهگهربهكاربێت به جۆرێك كاتی قسه‌كردن یان پژمین وكۆكێن ڕێگه نه‌دات هه‌وا ده‌ربچێت، بۆ نموونه به فووكردن یان پژمین یان كۆكین به‌ره‌و مۆمێكی داگیرساو و ئاگره‌كه‌ی نهكۆژێتهوه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌دات گه‌ردیله‌كانی هه‌وا نه‌یانتوانی راسته‌وخۆ ده‌ربچن له ناو ڕووپۆشهكه، مانای ئه‌وه‌ش ده‌دات به هیچ جۆڕێك پڕوشکی ڤایرۆس ده‌رناچێت له هه‌مان ڕووپۆش چونكه قه‌باره‌یان گه‌وره‌تره له گه‌ردیله‌ی هه‌وا.
لێره ده‌گه‌ینه ڕاستییه‌ك، به‌هیچ جۆرێك ماسكه‌كانی N95 و ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌سه‌لمێندراون كه پارێزگاری لە سەدا سەد بكه‌ن له‌و كه‌سه‌ی به‌ستوویه‌تی(٦) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆس له ڕێگه‌ی پرۆشكه‌كانی هه‌ڵی گرتووه، ڕێگه‌ی دیکەی هه‌یه بگواسترێته‌وه بۆ كه‌سه‌كه‌ی ماسكی به‌ستووە، وه‌كوو چاو یان له ته‌نیشته‌كانی ماسكه‌كه یاخود له‌کاتی ده‌ستدانی كه‌سه‌كه بۆ ڕێكخستنی ماسك.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵنیایە، ماسك به هه‌موو جۆره‌كانی (٧)، ته‌نانه‌ت رووپۆشێكی له ماڵ درووست كرابێت به ئه‌ندازه‌یه‌ك رێگه نه‌دات هه‌وا ده‌رچێت (مۆم نه‌كۆژێنته‌وه) له‌كاتی پژمین وكۆكین و قسه‌كردن، به‌هێچ جۆڕێك ناهێڵێت ڤایرۆس وپرۆشكه‌كه بگاته كه‌سی به‌رانبه‌ر (جا ئه‌م كه‌سه‌ی به‌رانبه‌ر ماسكی به‌ستبێت یان نه‌یبه‌ستبێت).
بۆیه باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن ئه‌وه‌یه، هه‌موومان ڕووپۆش یان ماسك به‌كار بێنین (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گه‌شتووەته قۆناغێك، نازانرێت كێ هه‌ڵگره). وڵاتی چین وك ۆریا له زووه‌وه، ئه‌مەریكا، نه‌مسا، چێك و زۆر وڵاتانی تر له ئێستەوه گه‌شتوونهتە ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ماسك ببه‌ستێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له كوردستان وه‌كوو هه‌موو وڵاتانی تر كێشه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ماسكمان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و روونكردنهوهیەی سه‌ره‌وه، ده‌ڵێین هه‌موومان رووپۆشی له‌ماڵ درووستكراو ببه‌ستین تاوەكوو هه‌موو تاكێك هه‌موو تاكێكی تر بپارێزیت.
به‌ستنی رووپۆش ته‌نیا بۆ٤٠ رۆژە بۆ له‌ناوبردنی یان زۆر کەمکردنەوەی ڤایرۆس له سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگه، لەبەر ئەوەی دەبێتە نه‌هێشتنی زیادكردنی ڤایرۆس بۆ ماوه‌ی ٢ سووڕی ژیانی به ته‌واوی(٨) (٩) .
سه‌رچاوه‌كان
١- The New England Journal of Medicine
Aerosol and Surface Stability of SARS-CoV-2 as Compared with SARS-CoV-1
March 17, 2020
DOI: 10.1056/NEJMc2004973
٢- https://www3.nhk.or.jp/nhkworld/en/news/ataglance/845/
٣- Treasure Island (FL): StatPearls PublishingMarch 8, 2020.
Features, Evaluation and Treatment Coronavirus (COVID-19)
Marco Cascella; Michael Rajnik; Arturo Cuomo; Scott C. Dulebohn; Raffaela Di Napoli.
The diameter of SARS-CoV-2 belongs to the betaCoVs category. It has round or elliptic and often pleomorphic form, and a diameter of approximately : 60–140 nm
Journal of Respiratory Research (2019) 20:8٤-
Exhaled particles and small airways
- Bake1, P. Larsson2, G. Ljungkvist2, E. Ljungström3 and A-C Olin2*
٥- IOP Institute of Physics/Nuffield Foundation of Physics
Avogadro’s number and the mass of an air molecule
The diameter of an air molecule, 4 x 10-10m, (0.4 nanometer)
٦- Journal of Epidemiology and Infection, Volume 138, Issue 4
- 449-456
Cambridge University Press: 22 January 2010
Face masks to prevent transmission of influenza virus: a systematic review
٧- Textbook of Clinical Infectious Diseases
A Quantitative Assessment of the Efficacy of Surgical and N95 Masks to Filter Influenza Virus in Patients with Acute Influenza Infection
- F. Johnson, J. D. Druce, C. Birch, M. L. Grayson
Volume 49, Issue 2, 15 July 2009, Pages 275–277, https://doi.org/10.1086/600041
Published: 15 July 2009
٨- Journal of “Annals of Internal Medicine
DOI: 10.7326/M20-0504
The Incubation Period of Coronavirus Disease 2019 (COVID-19) From Publicly Reported Confirmed Cases: Estimation and Application
Stephen A. Lauer, MS, PhD *; Kyra H. Grantz, BA *; Qifang Bi, MHS; Forrest K. Jones, MPH; Qulu Zheng, MHS; Hannah R. Meredith, PhD; Andrew S. Azman, PhD; Nicholas G. Reich, PhD; Justin Lessler, PhD
The median incubation period of COVID-19 is 5.1 days
٩- The New England Journal of Medicine
DOI: 10.1056/NEJMoa2002032
Clinical characteristics of CORONA VIRUS-2019
February 28, 2020
The median duration of hospitalization was 12 days