جیهانهەواڵ

ناکۆکیی ترەمپ و جێگرەکەی هەڵوێستی واشنتن بەرامبەر ئیسرائیل پەرت دەکات

ناکۆکیی ترەمپ و جێگرەکەی هەڵوێستی واشنتن بەرامبەر ئیسرائیل پەرت دەکات

باسک نێت

کەمتر لە هەفتەیەک پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل، کۆشکی سپی تووشی دابەشبوونێکی بێوێنە بووە و جیاوازیی قووڵی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی لەبارەی پاڵپشتیکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، هەڵوێستی فەرمیی واشنتنی خستووەتە دۆخێکی نادیار و ئاڵۆزەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ماوەیەکی درێژ لە بێدەنگی، بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیاند و بە «جەنگاوەر» وەسفی کرد، لە بەرامبەردا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێداگری دەکات کە دەبێت تەواوی سەرنجی واشنتن لەسەر هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا بێت، نەک خەرجکردنی باجی سیاسی بۆ مانەوەی نەتانیاهۆ لە دەسەڵاتدا.

ئەم دووبەرەکییە لەناو نووسینگەی هێلکەییدا پەیوەستە بە ناکۆکی لەسەر دووبارە دەستپێکردنەوەی خێرای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران؛ بەشێک لە بەرپرسانی دەوروبەری ترەمپ نەتانیاهۆ بە هاوبەشێکی گرنگ دەزانن بۆ تەواوکردنی ئەرکە سەربازییەکانیان لە تاران، لە کاتێکدا بەرەی جێگری سەرۆک جەخت دەکەنەوە کە دەبێت واشنتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هەنگاو بنێت نەک ئەجێندای ئیسرائیل.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close