ئابووریجیهان

ئێران مامەڵەی بازرگانی و گەشتیاریی لە دۆلارەوە گۆڕی بۆ یۆرۆ

باسک نێت

بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە جوڵەی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران، گۆڕانکاریکرا لە مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە سیاسەتی دراوی کۆماری ژمارە 14، بڕیاردراوە بە گۆڕانکاری لە مامەڵە داراییەکاندا لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ و تومەنی ئێرانی.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر کەسێک بە مەبەستی گەشتکردن لە مانگی ئازارەوە سەردانی عێراق بکات، بڕی هەزار یۆرۆی بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی وڵاتەکە بۆ دابین دەکرێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ناوەندیی ئێران باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەی ڕابردوویان لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق، تاوتوێی گۆڕانکاری کراوە لە سەرجەم جوڵە بازرگانی و گومرگییەکانی نێوانیان لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ و بۆ ئەو مەبەستەش ئاسانکاری تەواو بۆ بازرگانان دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەر گەشتیارێکی عێراقی سەردانی ئێران بکات، ڕێگەی پێنادرێت بە دۆلار مامەڵە بکات و دەبێت تەنیا یۆرۆ یاخود تومەنی ئێرانی بەکار بهێنێت.
بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بانکی ناوەندیی ئێران دەڵێت: “هەر کەسێک پێچەوانەی یاساکان بکات، بە تۆمەتی سپیکردنەوەی دراو وەک ئەوەی بڕیاری لەسەردراوە، ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close