عێراقهەواڵ

پەرلەمانتارێکی عێراق 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

 پەرلەمانتارێکی عێراق 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

باسک نێت
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی گەندەڵییەوە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر پەرلەمانتار بەها نوری سەپێندراوە.

دەشڵێت ، ئەو پەرلەمانتارە بڕی 5.8 ملیار دینار گەندەڵی بەسەردا ساغ بووەتەوە کە بەشێوەی ناشەرعی دەستی کەوتووە .

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو کەسە پابەندیش کراوە کە 10.9 ملیار بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت بەو پێیەی سزاکەی دوو هێندە دەبێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close