
بۆ پرسی بودجە شاندی دارایی هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە
باسک نێت
تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم شەوی رابردوو گەیشتنە بەغدا و ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە نوسینەوەی رەشنوسی پڕۆژە یاسایی بوودجەی ساڵی 2027، دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەکەن بە تایبەت لەبابەتی دامەزراندن و گرێبەستەکان و سێ یەکەمەکان،
هەروەها شاندی هەرێم داوادەکەن پشکی کوردستان لەبودجەی ساڵی 2027 بەپێی سەرژمێری دانیشتوون بێت کە لەسەدا 14ـەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




