
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ عه‌لی زه‌یدی
وردبینی له گرێبه‌سته‌كانی 8 وه‌زاره‌ت ته‌واو بووە
باسک نێت
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد.
ئه‌م رۆژانه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كاری زۆره، سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌تی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گهندهڵگارن ده‌كات، رۆژانه ناوی چه‌ندین به‌رپرس بڵاوده‌كاته‌وه كه ده‌ستگیركراون یاخود دادگایی كراون یاخود ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر موڵ و ماڵه‌كانیاندا.
له‌م سه‌ردانه‌دا، عه‌لی زه‌یدی وتویه‌تی: شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌یه‌و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هێڵی یه‌كه‌می روبهڕووبونهوهكهیه.
زه‌یدی داوای كردووه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هاوشێوه‌ی پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، چاودێری پرۆژه‌ی پارێزگاكانیش بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیداوه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌سه‌ر سێ ئاست چاودێری پرۆژه‌كان بكات، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌و تێچووی پرۆژه‌كان:
سه‌ره‌تا پرۆژه گه‌وره‌كان كه تێچوویان زۆره
پرۆژه‌ی مامناوه‌ندییه‌كان
پرۆژه بچوكه‌كان
عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانیداوه (یاسای پاداشتكردنی ئه‌وانه‌ی زانیاری ده‌ده‌ن له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی) كارا بكرێت، چاودێری ده‌روازه سنورییه‌كان به‌هێز بكرێت، رووی گه‌نده‌ڵكاران هه‌ڵبماڵرێت، راپۆرتی مانگانه‌ی ورد پێشكه‌ش بكرێت له‌باره‌ی چۆنیه‌تی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاستی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌م بواره‌دا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به سه‌رۆك وه‌زیرانی وتووه: وردبینی له گرێبه‌سته‌كانی 8 وه‌زاره‌ت ته‌واو بووه، كاركردن به‌رده‌وامه بۆ ته‌واوكردنی دامه‌زراوه‌كانی تر، تاوه‌كو ته‌واوكردنی ستراتیژی نیشتمانی ده‌ستپاكی و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه تاوه‌كو ساڵی 2030 به‌رده‌وامه.



