
نزیکەی 200 کەشتی بەگەرووی هورمزدا تێپەڕین
باسک نێت
رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی:
هەفتەی ڕابردو 103 کەشتی چونەتە ناو گەروی هورمز و 89 کەشتی دیکەش ڕۆیشتن.
لەماوەی یەک هەفتەدا ژمارەی ئەو کەشتیانەی بەو گەروە تێدەپەڕن، بۆ نزیکەی 200 کەشتی بەرزبوەتەوە، لەکاتێکدا دو هەفتە لەمەوبەر تەنها نزیکەی 40 کەشتی هەبوە.
هەفتەی ڕابردو پێنج کەشتی لەلایەن ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر، هاوکات ئەمریکا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لەرێگەی ڕێڕەوی گرنگەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




