
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا:
باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، گەڕێكی دیکەی گورزی تۆڵەسەندنەوەمان لە دژی ئێران تەواو کردو زیاتر لە 80 پێگەيان بە چەكی ورد لە وەڵامێكی دەستبەجێی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كەشتیەكان لە گەرووی هورمز كردە ئامانج.
سێنتكۆم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، زیاتر لە 60 بەلەمی بچووکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانمان لەناو گەرووی هورمز و دەوروبەری کردە ئامانج.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران، تۆڕەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، پێگەكانی راداری کەنار دەریاکان و تواناکانی مووشەکی دژە کەشتیمان پێكاوەو هێزەکانمان لە پێگەی خۆیان ماون و ئامادەن لێپرسینەوە لەگەڵ ئێران بکەن ئەگەر پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکە یان مەرجەکانی جێبەجێنەكات.
لای خۆیەوە، بارەگای خاتەم لئەنبیا رایگەیاندووە، بە توندی وەڵامی دوژمنكاری تیرۆریستی ئەمریکا دەدەینەوە و رێگە نادەین ئەمریکا دەستوەردان لە کاروباری یان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز بکات.
جەختیشكردووە لەوەی، تاکە رێڕەوی سەلامەت بۆ کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەناو گەرووی هورمزدا، ئەو ڕێگایەیە کە ئێران دیاریی کردووە.




