نوسەران

*لەپەنای فستیڤاڵی خواردن لەهەواری شار چ پیلانێکی مەترسیدار هەبو؟

*لەپەنای فستیڤاڵی خواردن لەهەواری شار چ پیلانێکی مەترسیدار هەبو؟

مونیرە علی عبدالعزیز✍️باسک نێت

-لەهەواری شار لەسلێمانی بەناوی فستیڤاڵی خواردن پیلانێکی ترسناک ودەستێکی پیس هەبو بۆ ئەوەی لەپەنای خواردنی کوردەواری وکلتوری جل وبەرگی ڕووت ودیاردەیەکی زۆر مەترسیدار ودۆڕاو بهێننە کوردوستان ونمایشی کەن بەناوی مۆزیکی ڕۆک وبلاک میتاڵ مجموعەیەک گەنجی سەرلێشێوای گومڕا ونامۆ بەهەمو بەها وکلتورێکی کوردی وئادابی گشتی هێنابو

-بەناوی موزیکەوە جوڵەی سەیروسەمەرە کەلەهەر نەخۆشانی دەرونی لادەر دەوەشێتەوە بکەن تا ئەوەندەی تر قەیران لەم هەرێمە ناسەقامگیرەدا دروست بکەن
مۆزیکی ڕۆک وبلاک میتاڵ وهێنانی ئەومۆدێلە ونمایشە شەیتاپەرستان لەزۆربەی وڵاتان کارێکی مەترسیدار وپیلانێکی ترسناکە بۆ بەلاڕێ بردنی گەنجان وهاندانی گەنجان بۆکاری توندوتیژی وڕەفتاری نائەخلاقی و دروست کردنی پشێوی ،وتێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی ودروستکردنی ڕق بەرامبەر دین و ڕەوشت وکۆمەڵگا.

-وەزۆربەی ئەندامە سەرەتاییەکانی ئەوباندانە لەنەرویج ووڵاتە ئەوروپیەکان تێوەگلاون لە توندوتیژی وکوشتن وسوتاندنی کلیسا ودواتریش خۆیان دەکوژن و ئەم باندە ترسناک ومۆزیکایە ڕۆکە لەناوەڕۆکدا شیطان پەرستن وپرۆژەیەکی دژە دین وماسۆنیە بەئاشکرا نایڵێن وحاشای لێ دەکەن بەڵام بەکردار لەکلیپ وگۆڕانیەکانیانا ئاماژەکانی شیطان وەکو سێ گۆشە هەرەمیەکە وچاوی دەجال وشاخی شیطان بەدەست ئیشارە بۆ شاخەکە دەکەن ودیمەنی تاریکی وترسناک پیشان ئەدەن ودەرونی مناڵ وبەرامبەر ئەشێوێنن تابکەوێتە جوڵەی نائاسایی ودەربڕینی توندوتیژی وقیژە،

ئەو باندانە بەئاشکراو ڕاشکاوی لەگۆانیەکانیانا ستایشی شەیتان وسەرمایەداری و دژایەتی ئایین دەکەن.

-بێ گومان ئەمەش پیلانێکی ترسناکە وپێویستە بەزوترین ئەم باندانە بگیرێن وخۆشیان وئەودەستە پیسەی پشتیان ڕەجم بکرێن . ونابێت ڕەواجیان پێ بدرێت دەبێت سزای ئەوکەناڵ وپەیجانەش بدرێت کەڕەواج وبرەو بەو کەسە لادەر ومونحەریف ونەخۆش و توندوتیژ وسەرلێشێواوانە دەدات لەزۆربەی وڵاتان مۆسیقای ڕۆک قەدەغە کراوە بەهۆی ئەوەی زۆربەی گوێگرەکانیان خۆیان دەکوژن وئەومۆسیقایە بەهاندەری تونوندوتیژی ودزی وتەحروش وکوشتن دەزانن کەچی تازە بەتازە لێرە بازاڕی دۆڕاو شکستخواردو وهیچ پۆچ وهێستریا ڕەواج پێ ئەدەن.

داوا لەگەنجانی بەڕێز وپاک وڕەسەنی کورد دەکەم ئاگایان لەهەنگاو فێڵ وتەڵەکەکانی شیطان بێت توخنی نەکەون وهەر کەسیش بەنەزانانە ڕۆشتوە ونەیزانیوە ئەمانە چین سەیری کردون تەوبە بکات وئیتر لەمەولا وریا بن بیانناسن.وڕەجمیان کەن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close