
شەڕ دووبارە دەستیپێکردەوە
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێران دەیان موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەش بەرپەچی هێرشەکان دەداتەوە.
ئەم پێشهاتە تەنها چەند خولەکێک دوای ئەوە دێت سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هێزەکانیان خراونەتە دۆخی “ئامادەباشی تەواو”
ئەم گرژییە توندە دوابەدوای هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل دێت بۆ سەر گەڕەکەکانی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان، کە تێیدا بەرپرسانی ئێران و حـ.ـزبوڵا هۆشداریی توندیان دابوو کە ئەو هێرشەی سەر پایتەختی لوبنان بێ وەڵام نابێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




