
حـ.زبـ.ـوڵا مەرجەکانی ئاگربەست ڕەت دەکاتەوە؛ مەترسی دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە لوبنان لەئارادایە
سەرڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان، پێشهاتە نوێیەکان ئاماژە بە ئەگەری تێکچوونی ڕێککەوتنەکە دەکەن.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حـ.ـزبـ.ـوڵا، مەرجەکانی ئاگربەستی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە تا کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.
ئەم ڕەتکردنەوەیەی حـ.ـزبـ.ـوڵاو بەردەوامی هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان، مەترسی ئەوەی دروستکردووە کە ئیسرائیل بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا هێرشە بەرفراوانەکانی بۆ سەر بەیروت دەستپێبکاتەوە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی واشنتۆن و تاران بۆ هێورکردنەوەی ناوچەکە پەکبخات.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




