كوردستاننوسەرانهەواڵ

ڕاپەڕین تەخت و تاجی زاڵمی ڕووخاند کەچی دەستەڵاتێکی گەندەڵ و ستەمکار بەرهەم هات

گۆران نوری
ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی

ڕاپەڕین تەخت و تاجی زاڵمی ڕووخاند
کەچی دەستەڵاتێکی گەندەڵ و ستەمکار بەرهەم هات

لە سەروبەرندی ڕۆژانی ڕاپەڕینین ئەو ڕاپەڕینەی کە چەخماخەی لە ڕانیەی سەر بڵندەوە دەستی پێ کرد دژ بە زوڵم و زۆرداری و ستەمی حزبی بەعس و حکومەتی بەعس، کە تەواو ستەمکارییان گەیشتبووە لوتکە، بێدەنگی شکا و هاوڵاتیان ڕژانە سەرشەقام و شۆڕشی پاکتاوکردنیان زوڵم و زۆردارییان دەست پێ کرد، ئیتر بەو ڕاپەڕینە دەستەڵاتی حزبی بەعس چۆکی دادا و خاک و نیشتیمانی کوردستانی چۆڵ کرد، بەڵام دواتر حکومڕانێکی گەندەڵ و دز و مافیا دروست بوو ، کە ژیانی خەڵکیان بە تەواوەتی شێواند و ناڕەحەتیان کرد، ژیانیان هاوڵاتی کوردیان پڕکردووە لە چەرمە سەری و نارەحەتی، ئەوەتا دەبینین تا دێت دزی و قرۆخکردنی داهات و سەروەت و سامانی گشتی دەخرێتە خزمەتی دەستەڵات و ئەوانەی بوونەتە ملیاردێر بەسەر پارە و سەروەت و سامانی کوردەوە، خەڵک تا دێت توڕەتر دەبێت ،

تا دێت ناڕەزای دەبێت و ئیتر قبوڵی زەوتکردنی مافەکانی ناکات، بۆیە ئەگەر حکومەت و دەستەڵات لەسەر ئەم ڕێگایەیان بەردەوام بن و مافی هاوڵاتیان نەدەن و ژیانی هاوڵاتی کورد ئاسایی نەکەنەوە، بێگومان بژاردای ڕاپەڕین لە مێشکی هەر تاکێکی کوردا دەبێتە خاڵی سەرەکی، بۆیە دەبێت حکومەت کۆتایی بەم ستەمکارییە بهێنێت و بە فعلی دەست بداتە خۆشگوزەرانی خەڵک و گەڕاندنەوەی مافەکانیان، دواجار خاک و نیشتیمان و کوردبوون دەکەوێتە بەر مەترسی و هەرچی تەخت و تاجتان هەیە لەناو دەچێت.

خەڵک تا دێت توڕەتر دەبێت


لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close