جیهانهەواڵ

کێشە دەکەوێتە نێوان ترەمپ و ناتانیاهۆ

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و پێی وتووە، “تۆ بەتەواوی شێت بوویت، ئەگەر من نەبوومایە ئێستا لە زیندان دەبوویت، من ڕزگارم کردیت، ئێستا بەهۆی کارەکانتەوە هەمووان ڕقیان لە تۆ و ئیسرائیلە”.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ترەمپ بە نەتەنیاهۆی وتووە ئەگەر هەڕەشەکانی بۆ بۆردوومانکردنی پایتەختی لوبنان جێبەجێبکات، ئەوا ئیسرائیل زیاتر لە جیهاندا گۆشەگیر دەبێت.

ئاماژە بەوەکراوە، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ناتانیاهۆی بە بێئەمەک لە بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبارکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close