جیهانهەواڵ

نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران، ئەگەر باش نەبێت، دووبارە پەنا دەبەم بۆ بژاردەی سەربازی

دۆناڵد ترەمپ:
نزیكین لەگەیشتن بە رێککەوتنێکی باش ئەگەر ئەوە بەدینەیەت پەنا بۆ بژاردەی سەربازی و وەزارەتی جەنگ دەبەمەوە
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختدەكاتەوە لەوەی وڵاتەکەی نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران، ئەگەر باش نەبێت، دووبارە پەنا دەبەم بۆ بژاردەی سەربازی و وەزارەتی جەنگ.

ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی فۆکس نیوز وتی، چارەسەری دیپلۆماسی بەلاوە پەسەندە، چونكە واژۆکردنی رێککەوتن بە مانای کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا.

روونیشی کردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەکشێنەوە، لەگەڵ كردنەوەی گەرووی هورمز چارەسەركردنی دۆسییەی ئەتۆمی ئێران، راشیگەیاند، پێویستە دەستبەجێ گەرووی هورمز بکرێتەوە و بەبێ سەپاندنی باجی پەڕینەوە، دەبێت رێگری لە تاران بکرێت هەرگیز چەكی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت.

پێشیوایە، ئەمریکا وردە وردە خواستەكانی بەدیدەهێنێت، ئەگەر ئەمە روونەدات، بە شێوەیەکی تەواو جیاواز کۆتایی بە ململانێکان دێنین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close