جیهانهەواڵ

لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران

لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران

باسک نێت

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا

دیاریکردنی وادەیەکی ورد بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران لەلایەن سەرۆکەوە کارێکی قورسە.

 پێشکەوتنی زۆرمان لە دانوستانەکاندا بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی ڕا هەیە دەربارەی هەندێک لە بەندەکانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە.

زۆر ڕوونە کە ئێرانییەکان ڕێککەوتنیان دەوێت و ئارەزوو دەکەن گەرووی هورمز سەرلەنوێ بکرێتەوە، ئێمەش دەمانەوێت ئەوان ئەو کارە بکەن.

ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ تاران ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا.

هێشتا ناکۆکی لەگەڵ ئێراندا هەیە لەسەر پرسی پیتاندن و یەدەگی یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو.

هەروەها یەکلاکردنەوەی هەندێک لە وردەکارییە تەکنیکییە هەڵواسراوەکان لەگەڵ تاران زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ گەیشتن بە ئەنجام.

پێدەچێت سەرۆک ترەمپ پشتگیری لە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران بکات، بەڵام دیارە ئەم بابەتە هێشتا لەژێر بڕیارداندایە.

 بارودۆخی مەیدانی بەراورد بە ٥ یان ٦ هەفتەی ڕابردوو باشتر بووە.

جموجۆڵەکانی ئێستا بە پلەی یەکەم جەخت لەسەر خۆشکردنی زەمینە دەکەنەوە بۆ دانوستانێکی سەرکەوتوو لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.

نزیک دەبینەوە لە خاڵێک کە ڕێگەمان پێدەدات دابنیشین و کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ ئێراندا یەکلا بکەینەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە پێشکەوتنی زیاتر هەیە.

ئێران پێشتریش ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی دروست نەکات و نەبێتە خاوەنی ئێمەش بە تێپەڕبوونی کات پشتڕاستی ئەوە دەکەینەوە.

لە ئێستادا لە دۆخێکداین کە ڕێگەمان پێدەدات بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی بنەڕەتی و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بگەڕێنینەوە دواوە.

هەروەها پێشتر سەرکەوتوو بووین لە لاوازکردنی توانای سەربازیی نەریتی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close